AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٢٦ ١٣:١٣

بەقایی: کۆبوونەوەی نهێنی ئێران و ئەمریکا لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە

بەقایی: کۆبوونەوەی نهێنی ئێران و ئەمریکا لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە هەواڵی کۆبوونەوەی نهێنی ئێران و ئەمریکا لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە و ساختەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بوونی هەر چەشنت وادەیەکی ٦٠ ڕۆژەی لە تێگەیشتنی ئیسلام ئاباد ڕەتکردەوە و وتی: ئێران لەژێر فشار یان سنووردارکردنی کاتدا سیاسەتەکانی خۆی ڕێکناخات و لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بڕیار دەدات.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
سەبارەت به هەواڵی میدیایەکی ئەمریکا لەسەر په یوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزه چەکدارەکانی ئێران، وتی: ئەمانه تەکنیکی میدیایی و دەڕوونییه بۆ چاندنی ناکۆکی له نێوان بڕیاردەران له ئێران. گومان لەم شتە مەکەن، ئەمە لە نائومێدیەوەیە.

وتیشی: لەم شەش مانگەدا دەرکەوتووە کە یەکگرتوویی نێوان کەرتە بەرپرسەکان بێ وێنەیە. تیمی دانوستانکار بە تەواوی متمانەی هەموو سیستەمەکەی بە کەرتەکانی بەرگری وڵاتەوە هەیە و هەر بڕیارێک کە بدرێت دەبێت بۆچوون و ڕەچاوکردنی سیستەمەکە لەبەرچاو بگیرێت.

زیادیشی کرد: بڕیاردان دامەزراوەییە و ئەوە دامەزراوەکانن کە باشترین بڕیار دەدەن بە لەبەرچاوگرتنی ڕەچاوکردنەکان.

سەبارەت به ئەو هەواڵانەی له بارەی ناوبژیوانی ئێران و ئەمریکا بڵاوکراوەتەوه ، ناوبراو زیادی کرد: ناوبژیوانی پرسەکانی پەیوەندیدار به ئێران و ئەمریکا پاکستانه و قەتەڕیش هاوڵی ده دات. لە بنەڕەتدا پرسی نێوان ئێمە و ئەمریکا بابەتی نێوەندگیری نییە، بەڵکوو بابەتی شێوازی مامەڵەکردنی ئەمریکایە.

News ID 60211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha